Erbil 29°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 16:21

سلێمانی.. بەڕێوەچوونی هەڵمەتی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكان

کوردستان TV
100%

لەپێناو ئاسانكاری هاتوچۆ و پاراستنی شەقامەكان، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە هەڵمەتێكی فراوانی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكان بەڕێوەچوو.
ئەو هەڵمەتە لە چەند رۆژی ڕابردوودا لەلایەن تیمەكانی تیمەكانی بەشی ئامێرەکان و چاککردن لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە چەند شوێنێكی سنووری شاری سلێمانی بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە كرێكار و ئامێری شارەوانی بەڕێوەچوو. وەك سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بۆ دەكەن، لەمیانەی هەڵمەتەكەدا ژمارەیەك كۆڵان و شەقام نۆژەن و قیڕتاوكراونەتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.