Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 05:31

ڕەوشی کەشوهەوای سبەی ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای سبەی یەکشەممە 12ـی 06ـی 2022 ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوە داوە کە پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێمی  کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا پێشبینی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ خستووەتەڕوو، تێیدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئاسمانی سبەی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما 1 تا 3  پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە خێرایى با 10 - 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئاراستەی با باکورى خۆرئاوا و مەوداى بینین / 8 - 10 کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی لە ڕاگەیەنراوەکە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی خستووەتەڕوو کە بەمشێوەیە:-

هەولێر: 41

سڵێمانی: 39

دهۆک: 40

کەرکووک: 43

هەڵەبجە: 40

سۆران: 36

ڕاپەرین: 38

گەرمیان: 45

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.