Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 04:28

سەرۆکی حکوومەت پەیامێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ شاندێکی باڵای یەکێتی بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 11ـی 06ـی 2022 لەگەڵ شاندێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە سەرۆکی یەکێتی سەرۆکایەتی شاندەکەی دەکرد، کۆبووەوە، لەمبارەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: لەگەڵ قوباد تاڵەبانی بانگەوازمان بۆ پشتگیریکردنی کارنامەی چاکسازی نوێ کردەوە.

جەختیشی کردۆتەوە کە پێویستە هەمووان وەک یەک تیم بۆ هەموو کوردستان کار بکەن.

سەرۆکی حکوومەت هەر لە تویتەکەدا ئاماژەی بەوەش داوە کە "پەیامی من بۆ شاندەکەی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی ئەوە بوو کە با تیشک بخەینە سەر ئەوەی کە هەموومان دەمانەوێت، وەک سەقامگیری، باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، داهاتوویەک کە گەلەکەمان شایەنی بێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.