Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 04:54

چەند ڕێکارێک بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەگیرێتەبەر

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان چەند ڕێکارێک بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەگیرێتەبەر.

وەزارەتی کشوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا کە لەپێناو ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە هەندێ لە پارێزگاکانی عێراق بڵاوبووەتەوە بڕیاری گرتنەبەری چەند ڕێکارێکمان داوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم شەش ڕێکارانەی خوارەوە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە گیراوەتەبەر:-

یەکەم/ پێویستە سەربڕین لە سەربڕخانە فەرمییەکان بێت و بەپشکنین و مۆری فەرمی ڤێتێرنەری بچێتە بازاڕ و سەربڕین لەسەر ڕێگەکان و لاکۆڵانەکان قەدەخە بکرێت .

دووەم/ پشکنینی ئاژەڵەکان پێش سەربڕین و دوای سەربڕین بە مەبەستی دڵینابوون لە تەندروستی ئاژەڵەکە ئەنجام بدرێت.

سێیەم/ پێویستە ڕێکارە تەندروستیەکان بۆ پۆشینی جلوبەرگی تایبەتمەند و کەلوپەلی سەربڕین لە سەربڕخانەکاندا ڕەچاو بکرێت .

چوارەم/ کەرەنتینەکانی ئاژەڵی لە مەرز و فڕۆکەخانەکاندا پێویستە پشکنینی ورد بۆ ئەو ئاژەڵانە بکەن کە دێنە ناو هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستی ئاژەڵەکان.

پێنجەم/ وەزارەتمان ڕێکاری پێویست دەگرێتەبەر بۆ مەبەستی دابینکردنی دەرمانی شووشتنی ئاژەڵ بۆ لەناوبردنی مشەخۆری دەرەکی (قڕنە) کە هۆکاری سەرەکی گواستنەوەی ڤایرۆسی نەخۆشی تای خوێنبەربوونە لەنێوان ئاژەڵەکان، ئەم هەڵمەتە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت .

شەشەم/ کۆنتڕۆڵکردنی دیاردەی هێنانی ئاژەڵ بەشێوەی نافەرمی لە سنوورەکانی دەرەوە و نێوان هەرێم و عێراق، هەروەها ڕێگەگرتن لە هێنانی ئاژەڵ لەو پارێزگایانەی کە نەخۆشی تای خوێنبەربوونی تێدا بڵاوبووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.