Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 04:58

تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات

کوردستان TV
100%

تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 2022/06/11 ئاماری 12 کاتژمێری ڕابردووی داخڵکردنی منداڵان بەهۆی سکچوون و ڕشانەوە بڵاو کردەوە، هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان کە بەهۆی گەرماوە ڕێژەکە لە هەڵکشانە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: تەنیا لەماوەی 12 کاتژمێری ڕابردوو 50 منداڵ بەهۆی  سکچوون و ڕشانەوە لە نەخۆشخانە داخڵکراون.

ڕاشیگەیاند: لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆلە گەرمایە و گۆڕانکاری کەشوهەوا لە کاتژمێر  08:00ـی بەیانی بۆ 08:00ـی ئێوارە لە بەشی فریاکەوتنی خێرایی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری 70 منداڵ داخڵکراون.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە لەو ڕێژەیەدا 50 منداڵیان بەهۆکاری سکچوون و ڕشانەوە داخڵی نەخۆشخانە کراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.