Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 04:31

هەولێر؛ پیاوێکی عەرەب هاوژینەکەی و سێ کەسی دیکە بریندار دەکات

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی تەعجیلی نوێی سەر بە ناحییەی شەمامک پیاوێکی بە ڕەچەڵەک عەرەب، هاوژینەکەی و سێ کەسی دیکە بریندار دەکات.

هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە گۆران سدیق پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: دوای ئەوە کێشە لەنێوان دوو هاوژین دروست دەبێت، ئافرەتەکە دەچێتە ماڵی دراوسێکەیان، دراوسێکەشیان ئامادە نابێت ڕادەستی پیاوەکەی بکاتەوە، تاوەکو کێشەکانیان چارەسەر دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو کە دوای ئەوە پیاوەکە هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی دراوسێکەیان، سێ ئەندام لە خانەوادەی دراوسێکەیان لەگەڵ هاوژینەکەی بریندار دەکات.

هۆگر عەزیز جەختیشی کردەوە کە هەر چوار بریندارەکە تەندروستییان جێگیرە و برینەکانیان سووکە.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر سەبارەت بە دەستگیرکردنی تۆمەتبار ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتبار هەڵاتووە، هێزەکانیان دەستیان بە گەڕان و لێکۆڵینەوە کردووە بۆ دەستگیرکردنی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.