Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 05:07

عێراق؛ نوێترین ئاماری گیانلەدەستدان و چاکبوونەوە لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ شەممە 11ـی 06ـی 2022 ژمارەی گیانلەدەستدانی بە نەخۆشی تای خوێنەبوون لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیاند، یەکێک لەوانەی گیانی لەدەستداوە هاووڵاتی هەرێمی کوردستانە.

سەیف بەدر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: 27 کەس لە سەرتاسەری عێراق بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەست داوە.

ڕاشیگەیاند: ئەو ژمارەیەش لەنێو 162 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەکە تۆمار کراوە، نیوەی حاڵەتەکانیش چاکبوونەتەوە.

گوتەبێژی تەندروستی ئاماژەی بەوەش داوە کە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق ڕێوشوێنی توند گیراوەتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون، هەوڵ دەدەن ڕێگری لە هەڵکشانی ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشییەکە بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.