Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 05:30

هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەک لەبارەی ژمارەی تایبەت بڵاودەکاتەوە

کوردستان TV
100%


 هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی کەوا پسوڵەی دوو ملیۆن دینارییان بڕیوە، رۆژی یەکشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بکەن بەمەبەستی ڕاییکردن و تەواوکردنی مامەڵەکانیان.

‏‎هاتووچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا  بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئەو هاوڵاتییانەی کەوا پسوڵەی دوو ملیۆن دینارییان بڕیوە بۆ وەرگرتنی ئەو ژمارانەی کە بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ڕسوماتەکەی دوو ملیۆن دینارە، رۆژی یەکشەممە بەرواری 12ـی 6ـی 2022، کاتژمێر 8:30 خوله‌كی به‌یانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بکەن بەمەبەستی ڕاییکردن و تەواوکردنی مامەڵەکانیان.

 هاتووچۆی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەکاتی سەردانکردنی پێویستە سەردانی بەشی یاسا بکرێت بەمەبەستی پڕکردنەوەی بەڵێننامە وە ھەروەھا پێویستە بەڵگەنامەی سەلماندی کەسێتی لەگەڵ خۆی بھێنێت وەکو پێناسی باری شارستانی یاخود ڕەگەزنامە و یان کارتی نشتیمانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.