Erbil 23°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 20:20

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك هەلی كاری راگەیاند

کوردستان TV
100%

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك هەلی كاری راگەیاند و بەشداربووان ئاگادار دەكاتەوە كە وەرگرتنی داواكارییەكانی دامەزراندن بەشێوەی ئۆنلایەن دەبێت لە ماوەی ( 5 ) ڕۆژی كاركردن لە 12-6-2022 تاوەكو 16-6-2022 .
ئاماژە بەنووسراوی دەستەی وەبەرهێنان ژمارە(2557) لە ڕێكەوتی 9-6-2022, دابینیكردنی میلاكاتی بۆ مەبەستی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر راگەیاند.
هەروەها دەستەی وەبەرهێنان بەشداربووان ئاگادار دەكاتەوە كە وەرگرتنی داواكارییەكانی دامەزراندن بەشێوەی ئۆنلایەن دەبێت لە ماوەی ( 5 ) ڕۆژی كاركردن لە 12-6-2022 تاوەكو 16-6-2022 بەپیێ خاڵپەندی فۆرمی هاوپێچ كراو و دواتر ئەنجامدانی چاوپێكەوتن.
دەستەی وەبەرهێنان دەشڵێت: بەشداربووی بەڕێز بە پركردنەوەی زانیارییەكانی ئەم فۆرمە بەڕاستی و دروستی چانسی دامەزاراندنت بەشێوەی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر بەدەست بهێنە، ئاگاداری ئەوەش بە تۆماركردنی زانیارییەكانت بە هەڵە یان بە كەم وكورتی چانسی دامەزراندنت لە دەست دەچێت و فۆرمەكەت پۆچەڵ دەكرێتەوە.
تێبینی:
1. مەرجە ئەو كەسەی فۆڕمەكە پڕدەكاتەوە دانیشتووی سنووری پارێزگای هەولێر بێت.
2. سەرجەم زانیارییەكانت بە زمانی كوردی تۆمار بكە.
3. پاش وردبینی كردن بۆ فۆڕمەكان، دەركەوت بە هەڵە هەر بڕگەیەكی فۆڕمەكە پڕكرابێتەوە ئەو فۆڕمە پوچەڵ دەكرێتەوە.
4. تەنها یەك جار هەوڵی پڕكردنەوەی فۆڕمەكە بدە، لە ئەگەری دووبارە پڕكردنەوەی فۆڕمەكەدا، فۆڕمەكەت پوچەل دەكرێتەوە.

https://tinyurl.com/5xufbbxs

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.