Erbil 42°C ھەینی 01 تەمووز 14:52

ئیسرائیل فڕۆكە بارهەڵگرەكانی ئێران لە سووریا دەكاتە ئامانج

ئامانجی ئیسرائیل رێگرتنە لە گەیشتنی هەر بارێكی ئاسمانی و دەریایی ئێران بۆ سووریا.
کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی دوێنێ هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل لە بەرەبەیانیدا ڕێڕەوەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقی لە خزمەتگوزاری پەك خست و زیانیان بە تێرمیناڵی سەرنشینەكان گەیاند، ئەمڕۆ شەممە كۆمپانیایەكی مانگی دەستكردی ئیسرائیلی وێنەی زیانەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقی بڵاوكردەوە كە تێیدا زیانێكی بەرچاو بە ڕێڕەوی فڕینەكان پیشان دەدات.
هەرچەندە حكومەتی ئیسرائیل هیچ لێدوانێكی لەسەر ئەو هێرشە موشەكیانە نەداوە، بەڵام كەناڵەكانی ئیسرائیل ئەو وێنانەیان پەخش كردووە.
لەوبارەیەوە كۆمپانیای ئیمەیج سات ئینتەرناشناڵ (ISI) ئاماژەی بەوەداوە كە هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل ڕێڕەوی فڕینی فڕۆكەخانەكەیان پەك خستووە. هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، كە هەر رێڕەوێكی فڕین سێ جار بۆردومان كراوە.
هەروەها سەرچاوەكانی ئەلعەرەبیە و ئەلحەدەس پێشتر پشتڕاستیان كردبووەوە كە بۆردومانكردنی فڕۆكەخانەی دیمەشق لەلایەن ئیسرائیلەوە ئامانجی لێی لەكارخستنی فڕۆكە بارهەڵگرەكانی ئێرانە.
هاوكات ئەو سەرچاوانە پشتڕاستیان كردۆتەوە كە ئیسرائیل دوای ئەوەی لە لێدانی هێڵەكانی دابینكردنی ئێران شكستی هێناوە،لە ئێستادا دەستیكردووە بە جێبەجێكردنی پلانێكی نوێ بۆ لێدانی بەندەرەكانی سوریا. 
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشكردووە كە ئامانجی ئیسرائیل رێگرتنە لە گەیشتنی هەر بارێكی ئاسمانی و دەریایی ئێران بۆ سووریا.


رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.