Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 16:01

ئەگەر شەو و رۆژێك نەخەویت چی روودەدات؟ ‌

کوردستان TV
100%

گومانی تێدانیە بێ بەشبوون لەخەوتن كارێكی زۆر گرانە لەرووی دەروونی و جەستەییەوە، بەڵام هەندێك جار مرۆڤ پێویستی بەوەیە چەند شەوێك بەرێبكات بەبێ خەوتن و لەهەندێك حاڵەتی لەناكاودا وادەكات شەو و رۆژێكی تەواوەتی بڕوات بەبێ خەوتن و ئەوەش كاریگەری نەرێنی هەیە.

ژمارەیەك پسپۆڕ لەوڵاتی نەرویج توێژینەوەیەكیان ئەنجامدا لەسەر كاریگەری بەخەربوون بۆ ماوەیەكی درێژ لەسەر جەستە، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی نەخەوتن بۆ ماوەی شەو و رۆژێك لەسەریەك كاریگەری خراپی هەیە بەتایبەت لەسەر مێشك.

لەو توێژینەوەیەدا پسپۆڕان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی بێ بەشبوون لەخەوتن دەبێتە هۆی تێكچوونی تۆڕی پەیوەندی ناو مێشك و نەخەوتن بۆ ماوەی شەو و رۆژێك لەسەر یەك دەبێتە هۆی تێكچوونی بیركردنەوە و سەرنجدان و گۆڕانكاریی زۆر گەورە لەسەرجەم بەشەكانی ناو مێشك.

پسپۆڕان رایانگەیاند نەخەوتنی پێویستی درێژخایەن دەبێتە هۆی دروستبوونی گۆڕانكاریی  لە مێشك ، بەڵام نەخەوتن بۆ یەك شەو دەتوانرێت بەخەوتنی ئاسایی بۆ ماوەی چەند شەوێك قەرەبووی زیانەكانی بكرێتەوە.

ژێده‌ر - تەندروستی سلێمانی
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.