Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 04:11

نرخی نەوت گەیشتە 122 دۆلار 

کوردستان TV
100%

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 122 دۆلارو 01 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تێكساس بە 120 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو نرخی نەوت گەیشتبووە بەرزترین ئاست لە ماوەی 3 مانگی ڕابردوودا و هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە 124 دۆلار مامەڵەی پێوە كرا.
بەڵام دوێنێ هەینی جارێكی دیكە رووی لەدابەزین كردوەو نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 122.30 دۆلار مامەڵەی پێوە كرا.
هۆكاری دابەزینی ئەمجارەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەهۆی مەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی پەتای كۆڤید19 یە.


 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.