Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 03:10

گەشتوگوزاری دهۆک: ئەمساڵ زیاتر لە 800 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگاکەیان کردووە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری دهۆک ڕایگەیاند، لە سەرەتای ساڵەوە تاوەکو ئێستا 800 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگاکەیان کردووە.

خەیری عەلی ئۆسۆ بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 800 ھەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگای دھۆکیان کردووە و پلانمان ھەیە ژمارەی گەشتیاران بۆ دھۆک زیاد بکەینو ساڵی ڕابردوو یەک ملیۆن و 500 ھەزار گەشتیار سەردانی دھۆکیان کردبووز

ڕاشیگەیاند: ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژیی گەشتیاری کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەوانەش نۆژەنکردنەوەی ھۆتێلی حەجەری لە ناحییەی سەرسنگ، تاوەکو ئێستا له‌ 40% پڕۆژەکە تەواو بووە و بە تەواوبوونی کاریگەری لەسەر ڕەوشی گەشتوگوزار دەبێت، هەروەها پڕۆژەیەکی دیکەی ستراتیژی لەلایەن وەبەرھێنەرێک لە سنووری ناحییەی دێرەلوک جێبەجێ دەکرێت، ئەویش پڕۆژەیەکی گەورەیە.

د. خەیری عەلی ئۆسۆ ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە گەشتوگوزاری دھۆک خەریکی ئامادەکارییەکانە بۆ کردنەوەی دووەم پێشانگەی گەشتیاری لە دھۆک، ساڵی ڕابردوو یەک پێشانگە بەڕێوە چوو، دەمانەوێت پێشانگای ئەمساڵ جیاواز بێت، بەتایبەتی زۆرترین ژمارەی کۆمپانیای بیانی بەشداری تێدا بکات، ھەروەھا ئاسانکاریی زۆر دەکرێت بۆ ھێنانی گەشتیار و لە بازگەکانی دھۆک شێوازی پێشوازی لە گەشتیاران کاریگەریی ھەبووە لەسەر ھاتنی گەشتیار.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.