Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 21:27

بۆ یه‌كه‌مجار ئینسایكلۆپیدیای كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ كوردستان دروست ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ دروستكردنی ئینسایكلۆپیدیای یاسا و پەیڕەو و ڕێنماییە بەرکارەکانی کەرتی تەندروستی له‌ كوردستان.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: بە سەرپەرشتی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، لێژنەی پێکهێنراوی وەزارەت بە هەماهەنگی ڕێکخراوی لێکۆڵەر و یاساناس و شارەزایانی بواری تەشریعات، ده‌ست ده‌كرێت به‌ ئامادەکردن و دروستکردنی چاپکراوی ئینسایکلۆپیدیای یاسا و پەیڕەو و ڕێنماییە بەرکارەکانی کەرتی تەندروستی.

ڕاشیگه‌یاند:  ئینسایكلۆپیدیای كه‌رتی ته‌ندروستی بۆ یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان دروست ده‌كرێت،  ئەم بیرۆکەیەش لەپێناو ڕێکخستنەوە و چاکسازی سیستەمی تەندروستی لەسەر بنەمای یاسایی بوونی ڕێکارەکان دەستی پێ کراوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.