Erbil 18°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 02:23

ئه‌م دوو كه‌سه‌ كێبلیان دزیوه‌ و ده‌ستگیركراون

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند كه‌ كێبلیان دزی بوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی چەند ھاووڵاتییەک لە نووسینگەی ڕاپەڕینی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان سکاڵایان تۆمار کرد کە کێبڵی کارەبایان لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەست پێ کرد.

ڕاشیگه‌یاند: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیر بکرێن.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانیشدا توانرا دەستبگیرێت بەسەر کێبڵە دزراوەکان و ئوتۆمبێلێک کە بەتۆمەتباران بووە و تاوانەکەیان پێ ئەنجامداوە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ھەردوو تۆمەتبار (ھ. أ. ر) لە دایکبووی 1994 و (ر. ج. أ) لەدایکبووی 2000 دانیان بە تاوانەکەیان ناوە و لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەی 446 لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.