Erbil 15°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 04:22

پەرلەمانی كوردستان بەتوندی ئیدانه‌ى هێرشە تیرۆریستییه‌كه‌ى سه‌ر هەولێر دەکات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا بە توندی ئیدانه‌ى هێرشە تیرۆریستییه‌كه‌ی كرد.

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: به ‌ناوى په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌، به ‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ ترسنۆكانه‌یه‌ ده‌كه‌ین كه‌ شه‌وى ڕابردوو 2022/6/8 به‌ درۆنێكی بۆمبڕێژكراو، به‌بێ هیچ پاساوێك كرایه‌ سه‌ر شارى هه‌ولێری پایته‌ختى هه‌رێمی كوردستان و بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی برینداربوون و زیانیش بەر چەند ئۆتۆمبێلێک کەوت كه‌ سوپاس بۆ خواى گه‌وره‌ هیچ زیانێكى گیانیى لێ نه‌كه‌وته‌وه‌. ‎

ڕاشیگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی و هاوسۆزی خۆمان بۆ هاووڵاتییانى خۆشه‌ویستى شارى هه‌ولێر، هیوای زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: داواش له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدارەکان له‌ حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دەکه‌ین بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه‌، هه‌وڵ و هه‌نگاوی جدی بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ڕێگه‌نه‌درێت ده‌ستدرێژی بكرێته‌ سه‌ر سه‌ره‌وه‌ریی وڵات و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتییان.

‎له‌ كۆتاییدا ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌: ئیرادەی گەلی كوردستان له‌به‌ره‌وپێشچوون و ئاوه‌دانی و پێکەوەژیان و ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، زۆر لەوە بەهێزترە بەو کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیه‌ لەق ببێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.