وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م وه‌زیری ته‌ندروستی سوپاس و پێزانینی به‌خشییه پارێزه‌رێكی خێرخوازی شاری هه‌ولێر له‌به‌رامبه‌ر كار و هاوكارییه‌كانی بۆ نه‌خۆشانی ته‌لاسیما و نه‌خۆشخانه‌كان.
وه‌زاره‌ته‌كه بڵاوی كرده‌وه: د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ئه‌مڕۆ پینجشه‌م بەمەبەستی ڕێزگرتن و پێدانی سوپاس و پێ‌زانین، پێشوازی کرد لە سفین یاسین پارێزەری خێرخوازی شاری هەولێر .
بڵاویشی كرده‌وه: پارێزه‌ر سه‌فین یاسین لە ماوەی ڕابردوو ڕۆڵی هەبووە لە دابینکردنی چارەسەری و پێداویستی پزیشکی و کاری مرۆیی بۆ نەخۆشان و تالاسیمیا و دابینکردنی ئامێری پزیشکی بۆ نەخۆشخانە.
هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: وەزیری تەندروستی سوپاس و دەستخۆشی پێشکەش بە پارێزه‌ره‌كه کرد و هیوای خواست نموونەیان زیاد بێت و تەمەن درێژ و سەلامەت بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.