Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 06:15

یەحیا كوبەیسی: دەسەڵاتی دادوەری عێراق لەتەواوی مێژووی خۆیدا سەربەخۆ نەبووە

کوردستان TV
100%

نووسەر توێژەرێكی سیاسی عەرەب رایدەگەێنێت، لە مێژووی دروستبوونی دەسەڵاتی دادوەری عێراق تا ئەم چركەیە، لەژێر دەسەڵاتی جێبەجێكردندا بووە ، بەمانای لەژێر دەسەڵاتی هێزدا بووە.
یەحیا كوبەیسی، نووسەرو توێژەری سیاسی لەمیانەی بەشداریكردنی لەبەرنامەی لەگەڵ موللا تەڵاڵ كە لە تەلەفزیۆنی یوتیڤی عێراق پێشكەش دەكرێت ،سەبارەت بە رۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق گوتی: سەرەتا پێویستە هەندێك زانیاری سەرەكی بۆ بینەران بخەمە روو، چونكە زۆربەی بینەران زانیاری تەواویان لەسەر دادگاكان دا نییە.
زانیاری یەكەم ئەوەیە كە دەسەڵاتی دادوەری عێراق لەتەواوی مێژووی خۆیدا لەژێر دەسەڵاتی جێبەجێكردندا بووە و رۆژێك لە رۆژان سەربەخۆ نەبووە.
هەروەها گوتی: لە مێژووی دروستبوونی دەسەڵاتی دادوەری عێراق تا ئەم چركەیە، لەژێر دەسەڵاتی جێبەجێكردندا بووە ، بەمانای لەژێر دەسەڵاتی هێزدا بووە.
ئەو نووسەرو توێژەری سیاسییە گوتیشی: گرنگترین شتیش ئەوەیە كە دوای ساڵی 2003 ئەمریكییەكان پێشنیاری ئەوەیان كرد كە دەسەڵاتەكان لەعێراق جیابكرێنەوە، چونكە پێشتر بیرۆكەی لەو شێوەیە لە عێراق نەبووە،بەڵام لە جێبەجێكردنی سەركەوتوو نەبوون.بۆچی؟ چونكە دەسەڵاتی دادوەری عێراق نەیتوانی سەربەخۆی و بێلایەنی خۆی بپارێزێ. دەشتوانم دەیان نموونە لەسەر ئەم بابەتە بهێمنەوە.
كوبەیسی لە كۆتاییشدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد و گوتی: كێشەی ئێمە لەگەڵ دادگا گرێدراو نییە بە سرووشتی ململانێی سیاسیی ئەمڕۆ،چونكە من لە 2006 ەوە تا ئێستا لەسەر دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەنووسم.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.