Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 06:02

کەسێک دەستگیر کرا كه‌ هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی نەشیاوی لە کچێک کردبوو

کوردستان TV
100%


پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەرەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی لە كچێك كردبوو.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی كچێك لە بنكەی پۆلیسی هەواری شار سكاڵا تۆمار دەکات و باس لەوە دەکات، هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی لێكراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر تۆمەتبار، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەدا كە تۆمەتبار وەك هەرەشە بەكاری هێناوە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌: تۆمەتبار (ر، ك، ع  تەمەن 20 ساڵ) بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.