Erbil 28°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 10:34

دژه‌تیرۆری كوردستان زانیاری له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

دژه‌تیرۆری كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ڕایگه‌یاند كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌ ڕێگه‌ی درۆنی بۆمبڕێژكراو‌ ئه‌نجامدراوه‌.

دژه‌تیرۆری كوردستان ڕایگه‌یاند:‌ کاتژمێر 9:35ی ئەمشەو درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی دەکێشێت بەسەر رێگای پیرمام هەولێر.

ڕاشیگه‌یاند: لە ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی درۆنه‌كه‌دا سێ هاووڵاتی بە سووکی بریندار بوون.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: زیانی ماددی بەر خواردنگەیەک و چەند ئۆتۆمبێلێک گه‌یشتووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.