Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:02

پێشنیاز ده‌كرێ ماڵه‌كه‌ی عه‌زیز گه‌ردی بكرێته‌ مۆزه‌خانه‌

کوردستان TV
100%

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشنیازى بۆ وەزارەتى رۆشنبیرى کرد ماڵەکەى د. عەزیز گەردى بكه‌ن بۆ مۆزەخانەیەکى نیشتمانى بۆ ئەوەى توێژەران و مامۆستایان له‌ داهاتوودا سوودى لێ وەربگرن.

ئەمڕۆ چوارشەم به‌ ئامادەبوونى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕێوڕەسمێکدا خەڵاتى ڕێزلێنان بە (59) مامۆستاى خانەنشین و (60) پرۆفیسۆرى تازە لە زانکۆى سەڵاحەدین – هەولێر بەخشرا.

لە وتەیەکدا وەزیرى خوێندنى باڵا وێڕاى پیرۆزبایى لە مامۆستایانى خانەنشین و پرۆفیسۆرە تازەکان كرد، دووپاتی کردەوە كه‌ حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕۆڵى مامۆستایانى زانکۆکانى کوردستان پشت گوێ ناخات و دەستبەرداریان نابێت، خزمەت و خەباتى زانستیان بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانکۆکان بەرز دەنرخێنێت.

د. ئارام محمد قادر بۆ سەرۆک و ئەندامانى زانکۆى سەڵاحەدین پێشنیازى کرد هۆڵێکى شایستە لە زانکۆ بە ناوى د. عەزیز گەردى بکه‌ن، هه‌روه‌ها پێشنیازیشى بۆ وەزارەتى رۆشنبیرى کرد ماڵەکەى بکه‌ن بۆ مۆزەخانەیەکى نیشتمانى بۆ ئەوەى توێژەران و مامۆستایان له‌ داهاتوودا سوودى لێ وەربگرن.

جێی باسه‌ پێرێ دووشه‌م د. عه‌زیز گه‌ردی مامۆستای زانكۆ و نووسه‌ر و وه‌رگێڕی گه‌وره‌ی كورد به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد، ئه‌و ڕووناكبیره‌ی شاری هه‌ولێر له‌ ماوه‌ی ژیانیدا خاوه‌نی زیاتر له‌ 200 كتێبی نووسین و وه‌رگێڕ بوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.