Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 07:41

فڕۆكە كارەباییەكەی ناسا بۆ یەكەمجار هەڵدەستێت

کوردستان TV
100%

ناسا ئامادەكاری دەكات بۆ یەكەم گەشتی فڕۆكە تاقیكارییەكەی X-57 تەواو كارەبایی لە كۆتایی ئەمساڵدا، فڕۆكەیەك كە بە سووتەمەنی جێت كار ناكات، بەڵكو بە هەمان پاتری لیتیۆم ئایۆن كە لە كۆمپیوتەری لاپتۆپدا بەكاردەهێنرێت.
پرۆژەی X-57 لە ساڵی 2016 دەستیپێكرد بە ئامانجی گەڕان بەدوای پاڵنەرێكی تەواو كارەبایی، بە هیوای پەرەپێدانی فڕۆكەی كارامەتر و دۆستی ژینگە.
بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت، بڕیارە فڕۆكە كارەباییەكە لە كاتێكدا لە مانگی تەمموزدا یەكەم گەشتی تاقیكاری ئەنجام بدات.
ناسا تەكنەلۆژیای نوێ لە فڕۆكەكەدا بەكاردەهێنێت، نەك بۆ ئەوەی بەرزتر یان خێراتر بفڕێت، بەڵكو بۆ ئەوەی بە هێمنی و كارامەتر بفڕێت.
ناسا باڵەكانی فڕۆكەی ئێكس 57ی ڕێكخستۆتەوە بۆ ئەوەی تەنها لەسەدا 42 قەبارەی فڕۆكەكانی قەبارەكەی بێت، دیزاینێك كە دەزگای بۆشایی ئاسمان دەڵێت ڕاكێشان كەمدەكاتەوە بۆ ئەوەی فڕین كارامەتر بێت.


 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.