Erbil 31°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 16:25

بریکاری وەزارەتی بازرگانی: بەزووترین کات دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران دەکرێت

مووچە
کوردستان TV
100%

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەمڕۆ سێشەممە 07ـی 06ـی 2022 بەزووترین کات دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران دەکرێت.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند: بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران سەروەر کمال هاواری بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی بەیاوەری نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و شاندێک سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی بازرگانی دانەوێڵە - سایلۆكانی سنووری پارێزگای دهۆکیان کرد لە (شێخان، ڕوڤیا، فەیدێ و زاخۆ) سەرەتا لەگەڵ بەڕێوەبەرو فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە کۆبوونەوەی ئەنجام دا و گوێ بیستی بەڕێوەچوونی کاری پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بوون، هاوکات ڕێنماییان پێ درا کە هاوکاری تەواوی جوتیارەکان بن و ئاسانکاریان پێشکەش بکەن.

ڕاشیگەیاند: پاشان لە گەڵ ئەو جوتیارانە کۆبوونەوە کە گەنمیان ڕادەست کردووە و گوێبیستی ڕا و بۆچوونەکانیان بوو و دڵنیایی کردن کە هەموو ئاسانکارییەک دەکەن بۆ ئەوەی  گەنمەکەیان بە بازاڕ بکەن، هەروەها بەڵێنی پێدان بەزووترین کات دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانیان دەكرێت لە ڕێگەی بەڕێوە بەرایەتییەکان.

ئاماژەی بەوەش دا کە بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی بازرگانی دانەوێڵە- سایلۆكان و چاودێری بازرگانی سنوری پارێزگای دهۆک دەكات .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.