Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:58

بۆ یه‌كه‌مجار به‌ردی بناخه‌ی قاوه‌خانه‌ی ئافره‌تانی خانه‌نشین دانرا

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ سێشەم لەژێر چاودێرى و ئامادەبوونى ئومید خۆشناو پارێزگارى هەولێر لە رێوڕەسمێکدا لە باخی شاری هەولێر، بۆ یه‌كه‌مجار بەردی بنا‌خەی پڕۆژەی (قاوه‌خانه‌ى ئافره‌تان) له‌سەنتەری خانەنشین دانرا.

پارێزگارى هەولێر ئاماژەى بەوە دا ‌پڕۆژەكه‌ بۆ ئەوەیه‌ كه زیاتر خزمەتى ئافرەتانى خانەنشین بکەن و ڕایگەیاند: لە جیاتى ئەو خانمە خانەنشینانە و هەموو ئەو پیاوانەش کە ئەم بیرۆکەیان بە لاوە گرینگ بووه‌، هه‌روه‌ها بە ناوى پارێزگاى هەولێر سوپاس و پێزانى زۆرمان بۆ دەزگاى خێرخوازى بارزانى هه‌یه‌ کە ئەم بیرۆکەیەمان هەبوو و ئەوان دەستپێشخەربوون لە ئەنجامدانى.

پارێزگارى هەولێر هەروەها گوتى: وەکو پارێزگاى هەولێر وێڕاى پشتیوانیمان لە سەنتەرى خانەشینى و پاڵپشتیمان بۆیان و زیادکردنى خزمەتگوزارى بۆیان، بەڵێنیان پێ دەدەین بە بەردەوامى لەگەڵیان بین و هاوکارییان بین.

پڕۆژەى سەنتەری خانەنشینی بۆ خانمان لەسەر بودجەى دەزگای خێرخوازی بارزانی بە بڕى 98  ملیۆن دینار لەپاڵ پرۆژە ستراتیژییە گرینگەکان لە باخی شاری هەولێر دەست بە دروستکرنى کرا، ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا لە سەنتەری خانەنشینانی هەولێر تەنیا پیاوانی خانەنشین مافی ئەندامێتییان هەبووە و دەیانتوانی سەردانی سەنتەرەکە بکەن، بەڵام بە تەواوبوونى ئەم پڕۆژەیە ئافرەتانیش دەتوانن فۆرمی ئەندامێتی پڕ بكەنەوە و بەشی خانمانی خانەنشین لە سەنتەرەكه‌ دەكرێتەوە و بەشێكی تایبەت دەكرێت بە ئافرەتانی خانەنشین.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.