Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 04:20

پارتی و یه‌كێتی راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7 ی 6 ی 2022،  شاندی پارتی دیموكراتی  كوردستان و یه‌كێتی نیشیمان كوردستان  پرسی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان تاوتوێكرد.


دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو پارتدا، راگه‌یانراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌، ده‌قی راگه‌یاندراو:

رۆژی 7 ى 6 ى 2022، كۆبوونه‌وه‌ی شاندی  پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان  له‌هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی ده‌ستوور و  هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك دوو پرسی نیشتیمانی به‌ڕێوه‌چوو.

1- هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێویسته‌ ده‌ست به‌ئاماده‌كاری یاسایی بكرێت.

2- پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك دوو پرسی نیشتیمانی  پێویستییان به‌گفتوگۆی زیاتر و سازانی سه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنێكی گشتگیر. 

3- بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.