Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 21:59

11 ملیار دینار بۆ شایستە داراییەكانی جووتیارانی مەخمور بۆ ساڵی 2022 تەرخان كرا

کوردستان TV
100%

بڕی 11 ملیار دینار بۆ جووتیارانی سنووری قەزای مەخمور خەرجكراوەو دەبێ لەماوەی 72 كاتژمێردا بەسەر جووتیاراندا دابەش بكرێت.

 مالیك عەبدوڵڵا، جێگری بەڕێوەبەری گشتی چاودێری بازرگانی تایبەت بە كوردستان تیڤی راگەیاند: دوێنێ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی مەخمور-مان كرد بۆ پێدانی موژدە بە جووتیارانی سنووری قەزای مەخمور كە بڕی 11 ملیار دینار بۆ جووتیارانی سنووری قەزای مەخمور خەرجكراوەو دەبێ لەماوەی 72 كاتژمێردا بەسەر جووتیاراندا دابەش بكرێت.
هەروەها گوتی: ئێمە هەنگاو دەنێین بۆ خزمەتكردنی جووتیاران و برەودانی زیاتر بۆ بە بازاڕكردنی بەرهەمی گەنم.
گوتیشی: پشتیوانی تەواوی جووتیارانی ناوچەكە بۆ چاندنی بەرهەمی گەنم لە سنووری عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەین
كارزان كاكل/ پەیامنێری كوردستان تیڤی لە مەخمور


 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.