Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 04:54

ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت

مووچه‌
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری دام و ده‌زگاكان و خانەنشینان ده‌كات. 
وه‌زاره‌تی دارایی رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 6 ى 6 ى 2022، خشته‌ی مووچه‌ی مانگی ئایار به‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستپێده‌كات. 
بۆ سبه‌ی  سێشه‌ممه‌، 7 ى 6 ى 2022،  مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی 70 و 80 دابەش دەكرێت ، ڕۆژی چوار شەممەش مووچەی وەزارەتی دارایی  و ئابووری ، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ، بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەكان ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابه‌ش دەكرێت.
 رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش 9 - 6- 2022،مووچەی هێزەكانی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری و فریاكەوتن دابه‌شده‌كرێت .

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌ران بۆ ڕۆژانی دواتر به‌رده‌وام ده‌بێت به‌م شێوه‌یه‌:

رۆژی 2ی حوزەیران،  وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند، كه‌ لە ماوەی 21 رۆژدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و دامو دەزگاکان دابەشدەکرێت و  لە 27ی ئەم مانگە دابەشکردنەکە کۆتایی پێدێت.


شوان عه‌زیز

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.