Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 13:18

بڵند عەلی کورتە فیلمی The Locked Door بەرهەم دێنێت

کوردستان TV
100%


هونەرمەندی دەرهێنەر (بڵند عەلی) سەرگەرمی کۆتایی هێنانە بە بەرهەمێکی نوێی سینەمایی، کە ٣ ڕووداوی تاوانی جیاواز لەخۆوە دەگرێت.
(بڵند عەلی) دەرهێنەر لە بارەی ئەو بەرهەمە سینەماییەدا دەڵێت: کورتە فیلمی (The Locked Door) ژانرێکی تاوانکاریی سایکۆلۆژییە، کە بە سەر ۳ تێروانینی جیاوازدا لەیەک زەمەن و کاتدا دابەش بووە، کە هەر یەکێک لەتێروانینەکان دەکرێت، ڕاست بن و دەکرێت هەر یەکێکیشیان هەڵەبن، ڕاستی ڕووداوەکان دەکرێت هیچ کامێک لەو چیرۆکانە نەبێت، چیرۆکی ئەم فیلمە باس لە ۳ حاڵەتی کوشتن دەکات، کە لە ناو ماڵی کەسێکی ڕەبەندا ڕوودات هەرسێ ڕووداوەکە پێوەندییان بەیەکەوە هەیە، بەڵام لە کۆتاییدا ئەنجامەکەی بەشێوازێکی چاوەڕوان نەکراو دەبێت کە تەواو چیرۆکەکان سەرەو ژێر دەکاتەوە.
گوتیشی: فیلمەکە ئێستا لە قۆناغی مۆنتاژ و ڕەنگدایە و بە سەلیقەی جوانی (ڤێدات ئۆیان)ـی کامێرامان دیمەنەکانی ئەو بەرهەمە سینەماییه وێنەگیراوە و لە دوای تەواوبوونی کارە هونەرییەکانیشی بڕیارە لە بەشداربێت لە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکاندا و پێشبڕکێی بردنەوەی خەڵاتەکان بکات، هاوکات چیرۆکە کوردییەکان بە وڵاتانی جیهان ئاشنا بکات.
ئا- كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.