Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:28

هەوڵێكی هێنانی ماددەی هۆشبەر بۆ ناو خاكی عێراق پووچەڵكرایەوە

دەست بەسەر چەندین حەبی ماددە هۆشبەردا گیراوە كە بە نزیكەی یەك ملیۆن حەب مەزەندە دەكرێت،
کوردستان TV
100%

دوێنێ هەینی ، دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق رایگەیاند، هەوڵێكی بە قاچاخ هێنانی ماددە هۆشبەرەكان لە رێگەی گلایدەرەوە لە بەسرە پووچەڵ كردووەتەوە.
ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی زانیاری هەواڵگرییان پێگەیشتووە كە گلایدەرێك لە ئاسمانی پارێزگای بەسرە لە ناوچەی جاریشان سووڕاوەتەوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، كە تیمێكی كاری هاوبەشی مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری و لیوای 14ی پاسەوانی سنوور پێكهێنراون و ناوچەكەیان پاك كردۆتەوە و تەقەیان لە فڕۆكەكە كردووە.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكەدا فڕۆكەوانەكە ناچار كراوە گلایدەركە دابەزێنێت و دواتر توانیویەتی بەرەو سنووری وڵاتێكی دراوسێ را بكات، بەبێ ئەوەی ناوی وڵاتەكە بهێنێت.
هەروەها جەختی لەوە كردەوە كە گەڕان بەدوای فڕۆكەوانەكە بەردەوامە و دەستیش بەسەر چەندین حەبی ماددە هۆشبەردا گیراوە كە بە نزیكەی یەك ملیۆن حەب مەزەندە دەكرێت، كە بەنیازی هێنانی بووە بۆ ناو خاكی عێراق.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.