Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:14

تێكچوونی هەستی بۆنكردن نیشانەی تووشبوونە بەم نەخۆشییە ‌

کوردستان TV
100%


بەپێی توێژینەوەیەكی نوێی زانكۆی ماكجیل لەكەنەدا دەركەوتووە ئەو گۆڕانكارییانەی بەسەر هەستی بۆنكردندا دێت و هەروەها بارگرانی لەجیاكردنەوەی بۆنەكان یەكەم نیشانەی سەرەتاییە بۆ تووشبوون بەزەهایمەر.

بەپێی بۆچوونی زانایان ئەو گۆڕانكارییانەی لەهەستی بۆنكردن روودەدات یەكەم نیشانەی پێشوەختی تووشبوونە زەهایمەر ، چونكە ئەوە یەكەم نیشانەی تێكچوونی مێشكە كە پێش 20 ساڵ لەتووشبوون بەزەهایمەر سەرهەڵدەدات.

بەپێی بۆچوونی زانایان ئەو گۆڕانكارییانەی لەهەستی بۆنكردن روودەدات یەكەم نیشانەی پێشوەختی تووشبوونە زەهایمەر ، چونكە ئەوە یەكەم نیشانەی تێكچوونی مێشكە كە پێش 20 ساڵ لەتووشبوون بەزەهایمەر سەرهەڵدەدات.

زانایانی ئەو زانكۆیەی كەنەدا لێكۆڵینەوەیان كرد لەسەر 300 كەس كەپێدەچێت رووبەڕووی تووشبوون بە زەهایمەر ببنەوە لەداهاتوودا بەهۆی ئەوەی یەكێك لە باوانیان ئەو نەخۆشیەیان هەبووە و بۆیان دەركەوت ئەوانەی بەگرانی بۆنەكانیان لەیەكترجیاكردۆتەوە نیشانەی بایلۆجی زیاتریان هەیە بۆ تووشبوون بەزەهایمەر. ماری ئەلێس لافایل سەرۆكی تیمی لیكۆڵینەوەكە رایگەیاند:"ئەوە یەكەمجارە بەروونی دەربخرێت كە لەدەستدانی توانای جیاكردنەوەی بۆنەكان پەیوەندی هەیە بە نیشانەكانی تووشبوون بە زەهایمەر".

ئەو لێكۆڵینەوە لەكاتێكدایە تائێستا چارەسەری زەهایمەر نیە و زانایان دەلێن چارەسەرەكان شكستیان هێناوە لەچارەسەركردنی ئەو نەخۆشیە بەهۆی ئەوەی دەرمانەكە لەكاتێكی درەنگ بەكاردەهێنرێت لەدوای دەركەوتنی نیشانەكان و ئەوەی تێكچووە ناتوانرێت چارەسەر بكرێت. 


ژێده‌ر - تەندروستی سلێمانی
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.