Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:16

گەشتیارێکی بیانی لە چیای سەفین کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

نەخۆشخانەی فێرکاری شەقڵاوە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 03ـی 06ـی 2022 گەشتیارێکی بیانی لە چیای سەفین کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەست دا، لەلایەن تیمی فڕۆکەوانی هەولێر تەرمەکەی دەرهێنرا و بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا نەخۆشخانەی فێرکاری شەقڵاوە بڵاوی کردەوە کە دوای ئاگادارکردنەوەیان سەبارەت بە هەبوونی ڕووداوێک لە چیای سەفین، دەستبەجێ دوو تیمی فریاگوزاری و دوو ئۆتۆمبێلی (ئەمبولانس)ی نەخۆشخانەکەمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

ئەوەشی خستەڕوو کە گەشتیارێکی بیانی بەناوی ( گێرت واڵتەر Gert Walter) لە دایکبووی 1961  لە چیای سەفین کەوتبووەخوارە و گیانی لەدەست دابوو،  تیمەکانی نەخۆشخانەی شەقڵاوە بە ئامادەبوونی ئیشکگری کارگێڕی و بە هاوکاری تیمی فریاگوزاری توانیان تەرمەکە دەربهێنن و پاشان بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری شەقڵاوە گواسترایەوە، دواتر ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کرا.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەش دراوە کە تیمەکانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاری شەقڵاوە  بە هاوکاری تیمی فریاگوزاری فڕۆکەوانی (هەلی کۆپتەر) زیاتر لە 4 کاتژمێر خەریکی دەرهێنانی تەرمەکە بوون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.