Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:23

پۆلیس: ئەم تۆمەتبارە دەستگیر کرا کە لەناو بازاڕی سلێمانی هەڕەشەی تەقاندنی نارنجۆکی دەکرد

کوردستان TV
100%

تۆمەتبارێک ئەمڕۆ هەینی لەناو بازاڕی شاری سلێمانی هەڕەشەی تەقاندنەوەی نارنجۆکی کرد و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد كە هەڕەشەی تەقاندنی نارنجۆكێكی كردبوو.

ڕاشیگەیاند: دوای ئەوەی بنكەی پۆلیسی سەرا ئاگادار كرایەوە كە وا تۆمەتبارێک لەناو بازاڕی شاری سلێمانی نارنجۆكێكی پێیە و هەڕەشەی تەقاندنەوەی دەكات، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و تۆمەتبارەكە دەستگیر كرا، هەروەها دەستیش بەسەر ئەو نارنجۆكەدا گیرا كە بە تۆمەتبار بووە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتبار (س.ئـ. ح لەدایكبووی 1985) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.