Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:19

3 کەس بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر شەقامی شارباژێڕ بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل 3کەس گیانی لەدەست دا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر شەقامی شارباژێڕ، تونێلی پێشڕەو بۆ هەواری شار، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (کرۆلا و مازدا) ڕووی دا و بەهۆیەوە 3 کەس گیانیان لەدەست دا.

ڕاشیگەیاند: هۆکاری ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا کرۆلاکە بوو، بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵ و نەمانی برێک وەردەگەڕێت و دەپەڕێتەوە بۆ ئەوبەری شەقامەکە و خۆی بە سەقفی ئۆتۆمبێلی مازداکەدا دەکێشێت، دواتر دەکەوێتە ناو پڕۆژەی بەرزاییەکانی سلێمانییەوە.

هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە کە شوفێر و دوو سەرنشینی ناو ئۆتۆمبیلی مازداکە گیانیان لەدەست دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.