ئه‌مڕۆ هه‌ینی له پارێزگای زیقاڕ له باشووری عێراق كچێك به گوله كوڕی خوشكێكی خۆی ده‌كوژێت و دواتریش گوله‌یه‌ك به‌خۆشییه‌وه ده‌نێت و خۆشی ده‌كوژێت.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای زیقاڕ ڕایانگه‌یاند: له ڕووداوێكی ته‌مومژدا له شارۆچكه‌ی قه‌ڵای سوكه‌ر له باكوری پارێزگای زیقاڕ كچێكی قوتابی له‌دایكبووی 2004 به چه‌كی كلاشینكۆف ته‌قه له كوڕێكی خوشكی خۆی له‌دایكبووی 2003 ده‌كات و ده‌یكوژێت.
ڕاشیانگه‌یاند: هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه كچه‌كه به‌هه‌مان چه‌ك گوله‌یه‌ك به سه‌ری خۆشییه‌وه ده‌نێ و خۆشی ده‌كوژێت.
هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند: هۆكاری ڕووداوه‌كه تا ئێستا نه‌زانراوه و كه‌مێك ته‌مومژاوییه به‌هۆی مردنی هه‌ردوو كه‌سه‌كه. جه‌ختیشی كرده‌وه كه پۆلیس له لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه بۆ گه‌یشتن به ته‌واوی زانیارییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.