Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 00:56

بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزەكانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار و شوێنەوار درێژ ناكرێنەوە

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزەكانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار و شوێنەوار درێژ ناكرێنەوە و چەند ڕۆژێكی دیكە كۆتایی دێت.

بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە ئاراستەی سەرجەم دامودەزگەكانی گەشتوگوزار و ئاو و ئاوەڕۆ و سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانی لە پارێزگە و شارۆچكە و یەكە سەربەخۆكان لە هەرێمی كوردستان كراوە، ئەو دامودەزگایانە ئاگادار كراونەتەوە دوا وادە بۆ لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزەكانی ئاو، گەشتوگوزار، شارەوانی، شوێنەوار كە لەلای هاووڵاتییانە تاوەكوو 6-6-2022 دیاریكراوە و لەم ڕێكەوتە بەدواوە درێژ ناكرێتەوە.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەو هاووڵاتییانەی قەرزی حكوومەتیان لایە، لە سێكتەرەكانی ئاو، شارەوانی، گەشتوگوزار و شوێنەوار، پێویستە لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەی ماوە، سەردانی دامودەزگەكانی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزار و شوێنەوار بكەن بۆ ئەوەی لە بڕیارەكە سوودمەند بن، ئەگینا بە پێچەوانەوە دوای وادەی دیاریكراو، هیچ داشكاندنێك نایانگرێتەوە و بڕیارەكەش درێژ ناكرێتەوە.


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.