Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 19:28

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان پۆستێكی باڵای لە فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی جیهانی بەدەستهێنا

کوردستان TV
100%

فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی جیهانی (IFJ) ئەمڕۆ سێشه‌م 31ـەمین كۆنگرەی خۆی بە بەشداری 154 وڵات و 320 رۆژنامەنووسی ئەندام لە مەسقەتی پایتەختی عومان دەستی بە كارەكانی كرد، سەندیكای  رۆژنامەنووسانی كوردستان پۆستی ئەندامێتی مەكتەبی تەنفیزی جەندەری لە (IFJ) فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی بردەوە.

رێژەی 50%ی ئەندامانی بەشداربووی كۆنگرەکە رۆژنامەنووسانی ئافرەت بوون و سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانیش بە شاندێكی 6 كەسی و بە بانگهێشتی فەرمی بەشداری کۆنگرەکە بوو.

لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگری سەرۆك و مەكتەبی تەنفیزی لیژنەی جەندەری (ئای ئیف جەی)دا د. نەزاكەت حوسێن سەرۆكی لیژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووسانی کوردستان و ئەندامی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەنگی زۆرینە بووە ئەندامی (مەكتەبی تەنفیزی) ئەنجوومەنی ژنانی  فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی وەك بەرپرسی مەلەفی  جێندەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌ و وڵاتانی عەرەبی.

ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەری گشتیی ئەنجوومەنی ژنانی فیدراسیۆن لە 12 ئەندام پێك دێت و هەر ناوچەیەكی جیهان 2 كورسی بۆ تەرخان كراوە، لە كۆی ڕكابەری لەنێوان سەندیكاكانی 150 وڵاتدا دەنگدان بۆ 12 ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنەكە كرا، سەندیكای رۆژنامەنووسانی کوردستان بەپێی ئەو پلانەی دایڕشتبوو بۆ ركابەریكردن لەسەر ئەم پۆستە، توانی پلانەكەی جێبەجێ بكات‌ و سەركەوتن بەدەست بهێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.