Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 10:51

سەرۆکی حکوومەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێچی و کەمدەرامەتان كرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەدواداچوون و ڕێکارەکانی جێبەجێکردن و دروستکردنی ئەو بیست هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە کرد کە بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت بڕیارە بۆ کرێنیشینان و کەمدەرامەتان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری کەرتی تایبەت دروست بکرێن.

لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیرە پەیوەندیدارەکان ئامادەی بوون، سەرۆکی حکوومەت لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە لە زووترین کاتدا دەست بە ڕێکارەکانی دروستکردنی ئەو یەکانە بکرێت کە بە نرخێکی کەم و قیستی درێژخایەن و بە کوالێتییەکی باش دەبێت.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی تەواوکردنی ئەو 9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەش کرا کە چەند ساڵێکە دەست بە دروستکردنیان کراوە و تا ئێستا تەواو نەکراون.

سەرۆکی حکوومەت لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد لە ماوەیەکی نزیکدا ڕێکارەکانی تەواوکردنی ئەو یەکانە تاووتوێ بکەن.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.