Erbil 40°C چوارشەممە 06 تەمووز 18:59

جۆره‌كانی ژه‌نگ هه‌ڵهێنانی ئۆتۆمبێل‌ و چاره‌سه‌ری ژه‌نگه‌كه‌ بزانه‌

کوردستان TV
100%


هه‌میشه‌ ژه‌نگ هه‌ڵهێنان به‌خراپترین مه‌ترسی داده‌نرێت كه‌ تووشی به‌شی ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌بێت. 
گومانیشی تێدانییه‌ ژه‌نگ جوانی ئۆتۆمبێل ده‌شوێنێت‌و هاوكات هه‌یكه‌له‌كه‌شی لاواز ده‌كات‌و له‌هه‌مان كاتیشدا به‌خاڵێكی خراپ هه‌ژمار ده‌كرێت له‌كاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا. 
شاره‌زایانی بواری میكانیكی‌و پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل، جۆره‌كانی ژه‌نگ هه‌ڵهێنانی ئۆتۆمبێل پۆلێن ده‌كه‌ن، بۆ (3) جۆر كه‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: - 
یه‌كه‌م : ژه‌نگ هه‌ڵهێنانی رٍوكه‌ش (به‌شی ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل): ئه‌م جۆره‌ ژه‌نگه‌ ناسراوه‌ به‌ژه‌نگی ڕوپۆش یان ڕوكه‌ش كه‌ دوچاری به‌شی ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌بێت‌و یه‌كه‌م جاریش یان سه‌ره‌تاش ژه‌نگ هه‌ڵێنانی ئۆتۆمبێل له‌م، جۆره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.  
دووه‌م: ژه‌نگی به‌شی ناوه‌وه‌: له‌م جۆره‌دا به‌دووه‌م قۆناغی ژه‌نگ هه‌ڵێنانی ئۆتۆمبێل داده‌نرێت، ژه‌نگه‌كه‌ دزه‌ ده‌كاته‌ ناوه‌وه‌‌و كونی بچوك بچوك له‌پلێتی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا دروست ده‌كات، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كارلێكی جۆره‌ جیاجیاكانی خۆێ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل كه‌ بۆیاخی پێوه‌ نه‌ماوه‌. 
سێیه‌م: ژه‌نگی بڵاوبووه‌وه‌: له‌م جۆره‌دا ژه‌نگه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان‌و به‌ربڵاو هه‌یكه‌لی ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌گرێته‌وه‌‌و كۆنی گه‌وره‌ له‌پلێتی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا دروستده‌كات‌و دیمه‌ن‌و جوانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ته‌واوی ده‌شوێنێت. 
لێرشدا به‌پشت به‌ستن به‌ڕێنمایی شاره‌زایان چاره‌سه‌ری ژه‌نگ هه‌ڵهێنانی ئۆتۆمبێل ده‌خه‌ینه‌ڕوو: - 
له‌یه‌كه‌م جۆردا خاوه‌نی ئۆتۆمبێل یان شۆفێر خۆی ده‌توانێت چاره‌سه‌ری جۆری یه‌كه‌می ژه‌نگ هه‌ڵهێنانی ئۆتۆمبێل بكات، له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی سمارته‌و دواتر به‌كارهێنانی ترشی فسفۆڕێك بۆ لابردنی ژه‌نگه‌كه‌ به‌ته‌واوی. 
دوای لابردن‌و چاره‌سه‌ركردنی ژه‌نگه‌كه‌ ده‌توانیت به‌چه‌ند جارێك یان چینێك بۆیاخی ئه‌و شوێنه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بكه‌یت، به‌جۆرێك بۆ ئامێری تایبه‌ت بۆیاخی لێده‌‌و دوای چه‌ند خوله‌كیك بۆیاخ كردنه‌كه‌  چینێكی دیكه‌ دوورباره‌ بكه‌ره‌وه‌‌و بۆ ماوه‌ی (24) كاتژمێر جێیبهێله‌ بۆئه‌وه‌ی وشك ببێته‌وه‌، دوای وشكبوونه‌وه‌شی ده‌توانیت به‌شله‌ی زاهی تایبه‌ت به‌شتنی ئۆتۆمبێل‌و ئاو بیشۆیت‌و دواتر پۆڵیشی بكه‌یت، ئه‌گه‌ر نه‌توانی یاخود نه‌تویست خۆت ئه‌و كاره‌ بكه‌یت، ئه‌وا ده‌توانی بۆ بۆیاخكردنه‌كه‌ بچیته‌ لای وه‌ستای بۆیاخی ئۆتۆمبێل. 
ئه‌گه‌ر ژه‌نگه‌كه‌ گه‌یشتبووه‌ ئاستی جۆری دووه‌م‌و سێیه‌میش، ئه‌وا له‌و كاته‌دا شۆفێر كه‌مته‌رخه‌می كردووه‌‌و پێویسته‌ بۆ چاره‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ ببات بۆ لای وه‌ستای شاره‌وا‌و پسپۆڕ.
ئاماده‌كردنی: ڕێپێدراو- فوئاد جه‌لال
ژێده‌ر-هاتووچۆی سلێمانی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.