Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 03:29

پۆلیسی هەولێر: پیاوێکی بەتەمەن دەستگیر کرا کە لە ڕێگەی وێنەی گەنجێکەوە پەیوەندی لەگەڵ چەند کچێک دانابوو

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستگیرکردنی پیاوێکی بەتەمەن و ئافرەتێکی بە دوو تاوانی جیاواز ڕاگەیاند، پیاوەکە بە تاوانی هەڵخەڵەتاندنی کچ و ئافرەتەکەش بەتاوانی دزیکردن دەستگیر کراوە.  

هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: لە دوو تاوانی جیاوازدا، دوو تۆمەتبار پیاوێکی بەتەمەن و ئافرەتێک دەستگیرکران.

ئاشکرای کرد کە لە تاوانی یەکەمدا کەسێکی بەتەمەن خۆی وەک کارمەندێکی ڕاگەیاندن ناساندووە و لە ڕێگەی وێنەی گەنجێکەوە پەیوەندی لەگەڵ چەند کچێک دانابوو،  دوای ئەوەی گەنجەکە داوای یاسایی تۆمار کرد، توانرا شوێنی نیشتەجێبوونی دیاری بکرێت و دەستگیر بکرێت.

ئاماژەی بەوەش دا کە دوای دەستگیرکردنی دانی بە تاوانەکە نا و باسی لەوە کرد کە پەیوەندی لەگەڵ چەند کچێک داناوە، ئێستاش بەپێی ماددەی 2ـی مۆبایل بەندە.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر هەروەها گوتی: ئافرەتێک کە دانیشتووی دەرەوەی شاری هەولێرە، هاتووەتە شاری هەولێر بۆ ئەنجامدانی دزیکردن لە بازاڕەکانی شارەکە، بەتایبەت بازاڕی لەنگە.

گوتیشی: حەوت داوای یاسایی لەسەر تۆمار کراوە و ئەو ئافرەتە بەپێی دانپێدانانی خۆی بڕێک پارە و 7 مۆبایلی دزیوە.

گوتەبێژی پۆلیس جەختیشی کردەوە کە ئێستا ئافرەتەکە دەستگیر کراوە و ڕێڕەوی یاسایی بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵی گیراوەتەبەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.