Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 14:40

لە كەركووك سێ تیرۆریستی داعش كوژران

کوردستان TV
100%

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، كوژرانی سێ تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای كەركووك  راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی كردەوە كە هێزەكانی دژەتیرۆر، ئۆپەراسیۆنێكیان بۆسەر پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە سنووری ناحیەی رەشاد سەربە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەیش داوە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا، سێ تیرۆریستی داعش كوژراون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.