Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 07:57

شاره‌وانی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ زبڵخانه‌ی كانی قڕژاڵه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ زبڵخانه‌ی كانی قڕژاڵه‌ بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ لە هیچ کات و لەژێر هیچ پاساوێک ڕێگەپێدراو نەبووە هیچ کەس و کۆمپانیایەک لەناو زبڵخانە کار بکەن.

شاره‌وانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەداخەوە چەند ڕۆژێکە لە چەند پەیجێکی سۆشیاڵ میدیا هەواڵ و زانیاری نادروست لەسەر زبڵخانەی کانی قرژاڵە بڵاو دەکەنەوە کە گوایە ڕێگە بە خەڵکانێک درابێت بۆ کۆکردنەوە شتومەک و كاركردن لە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە.

ڕاشیگه‌یاند: ئێمە بۆ ڕای گشتی و میدیاکان و سەرجەم هاووڵاتییانی ڕوون دەکەینەوە کە بە بڕیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لە هیچ کات و لەژێر هیچ پاساوێک ڕێگەپێدراو نەبووە هیچ کەس و کۆمپانیایەک بۆ ئەم مەبەستە لەناو زبڵخانە کار بکەن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی مەترسی بۆ سەر تەندروستییان دەبێت و دووچاری چەندین نەخۆشییان دەکاتەوە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بەدەر لە کرێکار و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێرکە کاریان ژێرخاککردنی زبڵ و خاشاکە، هیچ کۆمپانیا و کەسێک نە کار دەکەن و نە بۆیان هەیە کار بکەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هەموو ئەو تۆمەت و هەواڵە بێ بنەمایانە ڕەت دەکەنەوە و هیوادارن ئەوانەی بەبێ بوونی بەڵگە قسە دەکەن تۆمەت نەبەخشنەوە و بە باشتر کار لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵ و بابەتەکانیان بکەن، چونکە تاوەکو ئێستا ڕێککەوتن لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەک نەکراوە بۆ کارکردن لەو شوێنە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.