وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به گله‌یی و ڕه‌خنه‌ی هاووڵاتییانی شاری سلێمانی له‌سه‌ر به‌شه‌خۆراكی مانگانه، ڕایگه‌یاند كه له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كه ده‌كه‌ن و بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ن.
ئەمڕۆ یەکشەم کەمال موسلیم وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى سەردانى شاری سلێمانى کرد و لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بابەتى خۆراک و ئەو گلەیی و رەخنانەى هەیە لەگەڵ دەنگۆى بوونى خۆراک لە کۆگاکان و دابەشنەکردنى، لەگەڵ بەڕێوەبەرى فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کۆبووینەوە و هه‌روه‌ها بەشێوەیەکى مەیدانى سه‌ردانی کۆگاکانی خۆراکمان كرد.
ڕاشیگه‌یاند: لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکان تەواوى کێشە و گلەیى و گرفتەکانمان تاتوێ کرد و لیژنەیەکى بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەشمان پێکهێناوە بۆ ئەوەى بزانین ئایا خۆراک هاتووەتە کۆگاکان و دابەش نەکرێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لیژنه‌كه دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌كان ڕاپۆرتێك پێشكه‌شی وه‌زاره‌ت ده‌كات و ئێمه‌ش لەسەر ئەنجامى راپۆرتى لیژنەکە بڕیارى کۆتایی دەدەین.
سەبارەت بە پرسى دواکەوتنى بەشەخۆراکى مانگانە لە بەغداوە بۆ هەرێم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى گوتی: بۆ چارەسەرى پرسى بەشە خۆراکى مانگانە و گەنمى جوتیاران، چ بە سەردان چ بە نووسراو و تەلەفۆن پەیوەندیمان بە وەزارەتى بازرگانى عێراقەوە کردووە و بەڵێنمان وەرگرتووە کە گرفت و دواکەوتن روونەداتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.