Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 14:20

تەرمی شاعیری گەورە موزەفەر نەواب گەڕێندرایەوە عێراق

کوردستان TV
100%

تەرمی شاعێری گەورەی عێراقی، موزەفەر نەواب بە فڕۆكەیەكی تایبەت لە ئیماراتەوە گەڕێندرایەوە عێراق.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە كە سەرۆكوەزیران مستەفا كازمی بەشداری كردووە لە رێورەسمی پێشوازیكردن لە تەرمی شاعێری گەورەی عێراقی، موزەفەر نەواب كە بە فڕۆكەیەكی تایبەت لە ئیماراتەوە گەڕێندرایەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
دوێنێ هەینی شاعیری گەورەی عێراقی، موزەفەر نەواب بەرهەڵستكاری سەرخەستی رژێمی پێشوو لە تەمەنی 88 ساڵیدا لە نەخۆشخانەی فێركاریی شاریقە لە ئیمارات كۆچی دوایی كرد.
دوێنێ مستەفا كازمی داوای كرد كە تەرمی موزەفەر نەواب بە فڕۆكەیەكی تایبەت لە ئیماراتەوە بگەڕێندرێتەوە بۆ ئەوەی لە خاكی وڵاتەكەیدا بەخاك بسپێردرێت.
شاعیری گەورەی عێراقی، موزەفەر نەواب لە ساڵی 1934 لەبەغدا لەدایكبووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.