Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 00:19

کەشناسی هەرێمی کوردستان: لە کاتەکانی شەودا خۆڵبارین زیاتر دەبێت

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی شەودا تۆزەکە زیاتر بێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە هۆی  بوونى تۆزێکى سووک لە ناوچەکانى هەولێر، سلێمانى، کەرکووک و گەرمیان  دەوروبەرى کە بووەتە هۆی کەمبوونەوەى مەودای بینینى ئاسۆیی.

کەشناسی مەوداى بینینى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستانی خستووەتەڕوو کە بەمشێوەی خوارەوەیە:-

هەولێر 8 کیلۆمەتر

شەمامک 6 کیلۆمەتر

سلێمانى 9 کیلۆمەتر

 چەمچەماڵ 6 کیلۆمەتر

کەرکووک 6 کیلۆمەتر

 دووز 0.8 کیلۆمەتر

 ئاشکراشیشی کرد کە ئەگەر هەیە لە کاتەکانى شەودا تۆزەکە هەندێک زیاتر بێت بەتایبەت لە ناوچەکانى کەرکووک و گەرمیان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە لە ناوچکانى دهۆک و زاخۆ و دەوروبەرى پێشبینى تۆز و خۆڵ ناکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.