Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 07:14

گۆڕی لیا هەڵدرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی سلێمانی گۆڕی لیا هەڵدرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی داد کرا.  

ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی سلێمانی 4 بڕیاری هەڵدانەوەی گۆڕەکەی لیا تەمەن 10 ساڵ دراوە، بۆ لێکۆڵینەوە و دڵنیابوونەوە لە هۆکاری مردنی.

ڕاشیگەیاند: بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو وەڵاممان بدرێتەوە، ئەوکاتە ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتیی دەخرێتەڕوو.

ئاماژەی بەوەش داوە کە هەڵدانەوەی گۆڕی لیای تەمەن 10 ساڵ لەسەر بڕیاری دادوەر بەهۆی ئەو گومانانەوەیە کە لەسەر ئەو ڕووداوە هەبووە.

بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ئاشکراشی کرد کە لە تۆماری کامێرای چاودێری بینیومانە منداڵەکە دوو ڕۆژ دەچێت بۆ ناو ئەو شوێنەی سەگەکانی لێ ڕاگیراوە، تەنانەت یەکێک لە پاسەوانەکان ڕۆژێک بەر لەو ڕووداوە باوکییشی ئاگادار دەکاتەوە.

جێی باسە لیا عه‌لی ته‌مه‌ن 10 ساڵ پێشتر ڕاگه‌یه‌نرابوو کە به‌هۆی په‌لاماری سه‌گه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه.‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.