Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 11:27

مەراسیمی چلەی هونەرمەند (هاوتا ئەسعەد) بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%


رۆژی پێنجشەممە 19ی 5ی 2022، لە هۆڵی رۆشنبیری، بە ئامادەبوونی ( ئەحمەد کانی ) بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكوومی و حزبی و هونەرمەندان و دەزگاكانی راگەیاندن و خانەوادەی هونەرمەند، مەراسیمی چلەی كۆچی دوایی هونەرمەند (هاوتا ئەسعەد) لەژێر ناونیشانی  (ھاوتا... دەنگێک لە رۆحی نیشتمانەوە) بەڕێوە چوو، كە بەڕێوەبەرایـەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری هەولێر، بـە ھەماھەنگی لەگەڵ پارێزگای ھەولێر سازیان كردبوو.
لە مەراسیمەكەدا بەڕێز فەرهەنگ غەفوور، وتارێكی پێشكەش كرد و تیایدا تیشكی خستە سەر توانا و سەلیقەی هونەریی هاوتا ئەسعەد و ئەو هونەرە رەسەنەی كە لە ماوەی چەند ساڵی تەمەنی كاری هونەریی خۆیدا پێشكەش بە گەلەكەی كرد و بە یەكێك لە دەنگە بەسۆزەكانی نیشتمانی دانا و لە كۆتاییشدا دروود و سڵاوی نارد بۆ یادوەرییەكانی ئەو هونەرمەندە و رۆحەكەی و هیوای خواست لە بەهەشتدا ئاسوودە و ئارام بووبێ. پاشان وتاری سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندان لەلایەن  (هیوا سوعاد) پێشكەش كرا و ئەویش تیشكی خستە سەر ئاست و توانای هونەریی هاوتا ئەسعەد.
هەر لە مەراسیمەكەدا  فیلمێكی دیكۆمێنتاری لەسەر كار و بەرهەم و ژیانی هونەرمەند نمایش كرا. پاشان لەلایەن گرووپی هونەرەكانی موزیك ئاوازێكی لاواندنەوە پێشكەش كرا. لە كۆتاییدا لەلایەن خانەوادەی هونەرمەند هاوتا ئەسعەد وتاری سوپاس و ئەمەكناسی خوێنرایەوە و سوپاسی پارێزگای هەولێر و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و تەواوی رێكخەران و ئەنجامدەران و بەشداربووانی ئەو مەراسیمەیان كرد، كە ئەمڕۆ لەم چلەیەدا رێزیان لە هونەرمەندی كۆچكردوو هاوتا ئەسعەد گرت. 
شایانی باسە كە هونەرمەند (هاوتا ئەسعەد)، برای هونەرمەندی ناوداری کورد (زیاد ئەسعەد) لە ساڵی 1961 لە شاری هەولێر لەدایک لەبووە، لە ساڵی 1983 دەستی بە کار هونەری کردووە و خێزاندارە و باوکی چوار منداڵە بە ناوەکانی یوسف و محەمەد و ئەحمەد و کەژێ. 
بەداخی زۆرەوە، كاتژمێر(6)ی ئێوارەی 7ی 4ی 2022 هونەرمەند هاوتا ئەسعەد دۆخی تەندروستی تێکچووە و پێش ئەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانەی شەقڵاوە، کۆچی دوایی کرد.
ئا- كامران
فۆتۆ- سه‌ردار قادر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.