بڕیاری نوێ سه‌باره‌ت به پێشینه‌كانی حكوومه‌ت كه لای هاووڵاتییانه ده‌ركرا.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی پێشینەکانی حکوومەت کە لای هاووڵاتییانە، تا 6ـی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، درێژکرایەوە.
پێشینه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم كه لای هاووڵاتییان به‌م شێوه‌یه: ( پێشینەی خانووبەرە ، قەرزی سندووقی نیشتەجێبوون ، بانکی خانووبەرە ، پێشینەی هاوسەرگیری ، قەرزی بچووک ، پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵ ، پێشینەی پیشەسازی و گەشتیاری) .
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە سەرەتای دابەشكردنی پێشینەكانەوە تاوەکوو 31/12/2013، بڕی چوار تریلیۆن و 171 ملیار دینار بۆ پێشینەكان خەرج كراوە و زیاتر لە 620 هەزار كەسیش سوودمەندن بوونە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.