Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 13:31

وەزیری تەندروستی: حاڵەتێكی دیكەی گومانلێكراوی تای خوێنبەربوون لە زاخۆ دەست نیشانكراوە

کوردستان TV
100%

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی رایگەیاند: حاڵەتێكی دیكەی گومانلێكراوی تای خوێنبەربوون-ی هاووڵاتییەكی خەڵكی شەنگال كە دانیشتووی شاری زاخۆیە بەسەرەتایی دەستنیشانكراوە و ڕەوانەی شاری دهۆك كراوە.
هەروەها گوتی:  بەهۆی بوونی پێشینەی سەربڕینی ئاژەڵ و نیشانەكانی خوێنبەربوون لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
گوتیشی: تا ئێستا و تا ڕادەیەك باری تەندروستی جێگیرە و چارەسەركردنی بەردەوامە.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەمەشداوە كە  وێڕای بوونی حاڵەتێكی پشتڕاستكراوەی پێشووی شاری هەولێر كە دوای وەرگرتنی چارەسەری تەواو و ڕێكاری پێویست ڕەوانەی ماڵەوە كراوە.
هەروەها د. سامان بەرزنجی دەشڵێت:  بۆ كۆنتڕۆڵكردن و ڕێگەگرتن لە تووشبوون و بڵاوبوونەوە و تەشەنەكردن، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندین ڕێكاری دەست پێكردووە بۆ پاراستنی هاووڵاتیان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.