Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 01:32

وەزیری ناوخۆی لوبنان: راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان پێویستی بە كاتە 

کوردستان TV
100%

بەسام مەولەوی، وەزیری ناوخۆی لوبنان، رایگەیاند كە راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنە گشتییەكان كە لە رۆژی یەكشەممە بەڕێوە چوو، پێویستی بە كاتە.
بەسام مەولەوی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا لە باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی هەڵبژاردنە گشتییەكانی لوبنانەوە، گوتی: "هێشتا جیاكردنەوەی دەنگەكان لە ژمارەیەك لە بنكەكانی هەڵبژاردن بەردەوامە. راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان پێویستی بە كاتە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا كە تەنها لە چوار ناوچەی هەڵبژاردن لە كۆی 15 ناوچەی هەڵبژاردن ئەنجامی یەكلاكەرەوەی هەڵبژاردنەكە دەركەوتووە و لەو چوار ناوچەیە رێژەی بەشداریكردن لەسەدا 48 بووە.
لە كاتێكدا ژمارەی دەنگدەرە تۆماركراوەكانی لوبنان سێ ملیۆن و 917 هەزار كەسە، رێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكەدا لەسەدا 41 بوو.
بەپێی رێككەوتننامەی تائیف كە لە 1989 رێككەوتنی لەسەر كرا، دابەشبوونی كورسییەكانی پەرلەمانی لوبنان بەم جۆرەیە: 27 كورسی بۆ سوننە، 27 كورسی بۆ شیعە، هەشت كورسی بۆ دروز، 34 كورسی بۆ كریستیانی مارونی، 14 كورسی بۆ رۆمی ئۆرتۆدۆكس، هەشت كورسی بۆ رۆمی كاسۆلیك، یەك كورسی بۆ پڕۆتستانت، یەك كورسی بۆ ئەرمەنییە كاسۆلیكەكان، پێنج كورسی بۆ ئەرمەنییە ئۆرتۆدۆكسەكان، دوو كورسی بۆ عەلەوییەكان و یەك كورسی بۆ كریستیانەكانی دیكە دەستنیشان كراون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.