Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 14:34

لە پارێزگای حەسەكە سێ هێرشی مووشەكی كرایە سەر دەورووبەری بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا 

کوردستان TV
100%

هێرشی مووشەكیی كرایە سەر بنكەی سەربازیی شەدادی لە پارێزگای حەسەكە خۆرهەڵاتی سووریا كە هێزەكانی ئەمریكا تیایدا جێگیركراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە سەرچاوە ناوخۆییەكانەوە دەست كەوتوون، لەو ناوچانەی كە گرووپە تیرۆریستییە بیانییەكان لە دێرازۆر جێگیركراون و ئێران پاڵشتییان دەكات، سێ هێرشی مووشەكیی كراوەتە سەر دەورووبەری ئەو بنكە سەربازییەی كە هێزەكانی ئەمریكا لە قەزای شەدادی سەربە پارێزگای حەسەكە جێگیركراون.
بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان لە هێرشەكاندا، بنكە سەربازییەكە هیچ زیانێكی بەرنەكەوتووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.